کاروباری کۆمپانیا
1- سیاسەتی ژینگەکەمان
بەردەوام پێداگرین لەسەر ئەوەی بەرهەمەکانمان بەشێوەیەک بەرهەم بهێنرێت کە زۆر سەلامەت بێت لەبەکارهێنان و نەبێتە هۆی هەڕەشە لەسەر ژینگەی کۆمەلگا بۆیە پابەندین بە پێوەرەکانی پارێزگاریکردن لەژینگەی کۆمەلگامان بۆیە گشت بەرهەمەکانمان هیچ زەرەر و زیانێک و پاشماوەیەکی نیە کە ببێتە هەڕەشە بۆسەر ژینگەکەمان لەناوچەکەدا. لەبەر ئەوە بەبازاڕکردنی بەرهەمەکانمان سەلامەتە وئامانج لێی تێکەڵ بوون و کاریگەربوون و بەشداری کردنمان بەشێوەیەکی ئەرێنیە لەبەرەو پێش بردنی کۆمەلگا و ژینگەکەمان بەشێوەیەکی گشتی بۆیە ئەوە کرۆکی سیاسەتی ژینگە پارێزیمانە.
2- ڕاهێنان
دامەزراندنی کارمەندەکانیشمان لەگرنگترین بوارەکانی کارکردنمانە وە ئامانجمان دامەزراندنی کەسانی خاوەن توانای ئەکادیمی و شارەزایی واقیعی کارکردن بن، بەرەو پێش بردنی توانا و لێهاتووییەکان بک ئەوەی گونجاو بن لەگەڵ کارەکانیان ئەمەش لەڕێگای کردنەوەی ڕاهێنانی جیاواز وپێویست بەکارەکانمان بۆیە ئیمە بروامان وایە کە ڕاهێنان زۆر پێویستە نەک تەنها بۆ کارمەندەکانمان بەلکو پێویستە بۆ بەکاربەران و فرۆشیارەکانیشمان هەر کاتێک پێویستی کرد. بۆیە جێ بەجێ کردنی داواکاری و پێداویستیەکانی بەکاربەران لەکات و شوێنی گونجاو دەستەبەری متمانەی زیاتریان دەکات.